ئاگر لە باڵەخانەیەکی گەورەی هەولێر کەوتووەتەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئاگر لە باڵەخانەیەکی گەورەی هەولێر کەوتووەتەوە

ئاگر لە باڵەخانەیەکی گەورەی هەولێر کەوتووەتەوە

حوزه‌یران 15, 2024 10:37
ئاگر لە باڵەخانەیەکی گەورەی هەولێر کەوتووەتەوە
0

لایک

ئاگر لە باڵەخانەیەکی تەواونەکراوی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەش دیار نییە.

بەپێی زانیارییەکان، باڵەخانەکە نزیک شەقامی 40 مەتریی هەولێرە و ئاگرەکە لە نهۆمی سەرەوەی پرۆژەکە کەوتووەتەوە.

بەهۆی ئەوەی ئاگرەکە لە نهۆمی 30ـی باڵەخانەکە کەوتووەتەوە، تاوەکو ئێستا تیمەکانی بەرگریی شارستانی نەیانتوانیوە بگەن بە ئاگرەکە و کۆنترۆڵی بکەن.

هاوکات، بەهۆی مەترسیی تەشەنەسەندنی ئاگرەکەوە، داوا لە دانیشتووانی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی تەنیشت باڵەخانەکە چۆڵبکەن.،

En az 10 karakter gerekli