کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

حوزه‌یران 12, 2024 11:05
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
0

لایک

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، بۆ ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و خێرایی با مامناوەند دەبێت و لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت.

سەبارەت بە کەشی سبەی پێنجشەممە کەشناسی باسی لەوە کردووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت.

ئەوەش خراوەتەروو، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ چوارشەممە کەمێک بەرز دەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 40
سلێمانی : 38
دهۆک : 38
هەڵەبجە : 40
زاخۆ : 39
سۆران : 37
حاجی ئۆمەران : 24
گەرمیان : 43

En az 10 karakter gerekli