زانیاری نوێ لەبارەی دامەرزاندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • زانیاری نوێ لەبارەی دامەرزاندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان

زانیاری نوێ لەبارەی دامەرزاندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان

ئایار 11, 2024 11:40
زانیاری نوێ لەبارەی دامەرزاندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان
0

لایک

وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا لە زانکۆ حکومییەکان دەکات ناوی دەرچووە یەکەمەکانی ساڵانی خوێندنی 2017 – 2018 تاوەکو 2022 – 2023 لە رێگەی ئیمەیلەوە بنێرن بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا بە مەبەستی چارەسەرکردنی بابەتی دامەزراندیان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی ئاڕاستەی گشت زانکۆ حکومییەکانی هەرێم کردوە و تێیدا هاتووە، بە مەبەستی چارەسەرکردنی بابەتی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان داوا دەکەن لە ماوەی پێنج رۆژی کارکردن لیستی ناوی سێ یەکەمەکانی کۆلێژ و پەیمانگاکانی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا بنێرن.

لە نوسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دەرچووە یەکەمانەی دامەزراندن دەیانگرێتەوە بریتین لە دەرچوانی ساڵانی 2017 – 2018 تاوەکو 2022 – 2023.

ئەوەشخراوەتەڕوو، رۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەو بابەتە لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ بەرێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆکان رێکدەخرێت.

En az 10 karakter gerekli