بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر راگیرا

بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر راگیرا

نیسان 29, 2024 09:58
بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر راگیرا
0

لایک

کۆمپانیای دانەغاز بڵاویکردەوە، بەرهەمهێنانی گاز-یان لە کێڵگەی کۆرمۆر راگرتوە، دەشڵیت: سەلامەتی و تەندروستی کارمەندانیان لە پێشینەی کارەکانیانە.

لە راگەیەنراوێکدا کۆمپانیای دانەغاز بڵاویکردەوە، “لە کاتژمێر 6 و 45 خولەکی دوای نیوەڕۆی رۆژی 26 ی ئەم مانگە هێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر کۆگەیەکی گازی کۆندێنسەیت. بەهۆی ئەو هێرشەوە 4 کارمەند گیانیان لەدەستدا و 8ی دیکەش بە سووکی بریندار بوون.”

کۆمپانیای دانەغاز ئاماژەوە بەوە دەکات، کە پاراستنی گیانی کارمەندان و کارێکاران کاری لە پێشینەی کۆمپانیاکەیانە، هەر بۆیە بەشێوەیەکی کاتی بەرهەمهێنانیان راگرتووە و گۆڕانکارییان لە شێوازی بەڕیوەبردنی کارەکانیان کردووە.

کۆمپانیاکە دەڵێت “هەموو کەس لە دانەگاز و کۆمپانیا هاوبەشەکانی هاوخەمی قووڵی خۆیان بۆ بنەماڵەی قوربانیان و ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەتووە، دەردەبڕن و هەموو شتێکیش بۆ پاڵپشتی و یارمەتیی زیانلێکەوتووان دەکەن.”

باسی لەوەش کردووە ” سەرقاڵی دانوستانین لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، بۆ یارمەتیدانیان لە جێبەجێکردنی بەرپرسارییەتییەکەیان بۆ ئەوەی بکەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە بە سزای خۆیان بگەیەنن.”

جەخت لەوەش کراوەتەوە، کە بەمەبەستی توندوتۆڵکردنی رێوشوێنە ئەمنییەکان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت لە گفتوگۆ و پەیوەندیدان، تاوەکو بتوانن بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەکە دەستپێبکەنەوە.

En az 10 karakter gerekli