نوری مالیکی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدادەوە بەردەوامی دەبێت و چارەسەری بنەڕەتی ئەو پرسە کراوە.
نوری مالیکی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم، رایگه‌یاند، “هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت تاوتوێی پرسی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی نه‌كردوه، گوێمان له‌وه‌بوه كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دوایده‌خات بۆ مانگی 10ی 2024 ئه‌مه بابه‌تێكی ته‌كنیكییه و په‌یوه‌سته به هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئه‌مه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانه كه واده‌كه‌ی دیاری بكات و كۆمسیۆنیش به‌وشێوه‌یه هه‌نگاو ده‌نێت”.
له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، وه‌ك بینیتان فه‌رمانبه‌ران موچه‌یان وه‌رگرت و بەردەوام دەبێت، چاره‌سه‌ر سروشتی بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دۆزراوه‌ته‌وه و “بابه‌ته‌كه قورس نییه ئه‌گه‌ر بێت و ئیراده‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت، بێگومان كێشه‌كان ئاسانن بۆ چاره‌سه‌ركردن”.
په‌یوه‌ست به سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا، مالیکی وتی، “سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئیرادەیەکی بەهێز و پتەوی لەگەڵ خۆی هێنابوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان”.