کێڵگەی غازی کۆرمۆر بۆردومانکرا

کێڵگەی غازی کۆرمۆر بۆردومانکرا

نیسان 26, 2024 20:46
کێڵگەی غازی کۆرمۆر بۆردومانکرا
0

لایک

ئێوارەی ئەمڕۆ 26ـی نیسانی 2024، کێڵگەێ غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادر کەرەم لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی نەناسراوەوە بۆردومانکراوە و تا ئێستا زیانە گیانی و مادییەکان نەزانراون.

رەمەک رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ لەبارەی رووداوەکەوە راگەیاند، لە کاتژمێر 6:45ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی نەناسراوەوە هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ.

رەمەک رەمەزان ئاماژەی بەوەشکرد، بە گوێرەی چەند زانیارییەکی سەرەتایی هێرشەکە لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بووە، بەڵام هێشتا دڵنیا نین، تا ئێستاش زیانە گیانی و مادییەکان بە روونی نازانرێت.

قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ وتی، “لە ماوەی ئەمساڵدا دووەم جارە هێرش دەکرێتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر.”

En az 10 karakter gerekli