وەزارەتی پەروەردە بۆ پەروەردەکان: گشت فەرمانبەرانتان بە کردنەوەی هەژماری من پابەند بکەن
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • وەزارەتی پەروەردە بۆ پەروەردەکان: گشت فەرمانبەرانتان بە کردنەوەی هەژماری من پابەند بکەن

وەزارەتی پەروەردە بۆ پەروەردەکان: گشت فەرمانبەرانتان بە کردنەوەی هەژماری من پابەند بکەن

نیسان 25, 2024 22:28
وەزارەتی پەروەردە بۆ پەروەردەکان: گشت فەرمانبەرانتان بە کردنەوەی هەژماری من پابەند بکەن
0

لایک

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان-عێراق، داوا لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەكان دەكات، فەرمانبەرانیان بە كردنەوەی هەژماری بانكی لە پرۆژەی هەژماری من پابەند بكەن.

لە نووسراوێكدا كە واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی پێوەیە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەكان كراوە هاتووە، ئێستا پرۆژەی تۆماركردنی فەرمانبەران و سوودمەندان لە پرۆژەی هەژماری من لە سنووری سەرجەم پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بەردەوامە.

روونیشكراوەتەوە، بۆ ئەو مەبەستە لەسەر راسپاردەی نووسینگەی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پێیان رادەگەیەنن، لە پێناو بەردەوامیدان بە هەنگاوەكانی خێراكردنی پرۆسەكە، پێویستە هەماهەنگی و كارئاسانی تەواو بۆ تیمی تایبەت بە پرۆژەكە بكرێت.

لە نووسراوەكەدا باس لەوەشكراوە، پێویستە گشت فەرمانبەران رێنوێنی بكرێت و پابەندبكرێن بە كردنەوەی هەژماری بانكی لە رێگەی پرۆژەی هەژماری من.

En az 10 karakter gerekli