وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: هانی عێراق دەدەین بۆ ئاسانکاریکردن لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: هانی عێراق دەدەین بۆ ئاسانکاریکردن لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: هانی عێراق دەدەین بۆ ئاسانکاریکردن لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت

نیسان 23, 2024 14:36
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: هانی عێراق دەدەین بۆ ئاسانکاریکردن لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت
0

لایک

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان-عێراق دەڵێت: “ئێمە هانی حکومەتی عێراق دەدەین پابەند بێت بە مەرجەکانی رێککەوتنەکەی مانگی یەک و ئاسانکاری بکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن” دەشڵێت: “حکومەتی عێراق بەهیچ شێوەیەک نەیتوانیوە، یاخود ئامادە نییە هیچ یاسایەکی نەوت و غاز دەربکات”.

لە راگەیەندراوێکیدا حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاندووە “هیچ پاساوێک نییە، نە لە دەستووری ساڵی 2005 یان لە هەر شوێنێکی دیکە، بۆ ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق بەربەست بخاتە بەردەم هەناردەکردنی نەوت”.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان-عێراق، ئەو هەناردەکردنانە بۆ خۆشگوزەرانیی هەموو گەلانی عێراق، بۆ ئاشتی و ئاسایشی وزەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرنگن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە “وەزارەتی نەوتی عێراق هەوڵدەدات بەرپرسیارێتیی شکستی هەناردەکردنی نەوت بخاتە پاڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان”.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان-عێراق راشیگەیاندووە “حکومەتی عێراق بەهیچ شێوەیەک نەیتوانیوە، یاخود ئامادە نییە هیچ یاسایەکی نەوت و غاز دەربکات”.

En az 10 karakter gerekli