عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ دوبەی راگرت

عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ دوبەی راگرت

نیسان 17, 2024 15:34
عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ دوبەی راگرت
0

لایک

هێڵی ئاسمانیی عێراقی رایگەیاند، بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە، گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی دوبەی راگرتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، هێڵی ئاسمانیی عێراقی، راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی راگرتووە.

راگرتنی گەشتەکان لەکاتێکدایە، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەشێک لە وڵاتانی کەنداوی گرتەوە و کەشناسی ئیمارات رایگەیاند، لە ماوەی 38 کاتژمێردا زیاتر لە 255 ملم باران باریوە کە لە ماوەی 70 ساڵدا بارانی لەو شێوەیە لە وڵاتەکەدا نەباریوە.

هەر بەهۆی بارانبارینەکەوە، لافاو لە دوبەی دروست بووە و بەهۆیەوە بەشێکی زۆری گەشتە ئاسمانییەکان بۆ فڕۆکەخانەی شارەکە هەڵوەشاونەتەوە.

شەپۆلى بارانبارینەکە سەرەتا عومانى گرتووەتەوە و بەهۆیەوە 17 کەس گیانیان لەدەستداوە و چەندین شوێنى گشتى و بیناى حکومەت ژێرئاو کەوتوون، دواتریش شەپۆلەکە گەیشتە ئیمارات و سعودیە و زەرەر و زیانێکی زۆری بەو دوو وڵاتەش گەیاندووە.

En az 10 karakter gerekli