لەبارەی مووچەی مانگی چوار زانیاری نوێ ئاشکرا کرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لەبارەی مووچەی مانگی چوار زانیاری نوێ ئاشکرا کرا

لەبارەی مووچەی مانگی چوار زانیاری نوێ ئاشکرا کرا

نیسان 9, 2024 14:11
لەبارەی مووچەی مانگی چوار زانیاری نوێ ئاشکرا کرا
0

لایک

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە 20ی نیسان تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە بەغداد مووچەی مانگی چوار رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار کۆتایی هات و دوای پشووەكانی جەژن “میزانی مراجعە” و لیستی مووچە بۆ بەغداد دەنێرێن و بەپێی ئەو بڕیارەی لە ئێستادا بۆ مووچە كاری لەسەر دەكرێت لە 20ی ئەم مانگەوە حكومەتی عێراق رێكارەكانی دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات و بەپێی بڕیارەكە لە 20ی نیسان تا وەكو كۆتایی ئەم مانگە مووچەی مانگی چوار لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەنێرێت.

وتیشی، “ئەوەی گرنگە مووچە جیابكرێتەوە لە هەموو پابەندییەك و لە كاتی خۆیدا رەوانەبكرێت و پێش دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەو پرسە لەگەڵ حكومەتی عێراق چەند جارێك گفتوگۆی لەسەر كراو یەكلاكرابووەتەوە”.

En az 10 karakter gerekli