دەرئەنجامی كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت راگەیەندرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دەرئەنجامی كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت راگەیەندرا

دەرئەنجامی كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت راگەیەندرا

نیسان 7, 2024 09:20
دەرئەنجامی كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت راگەیەندرا
0

لایک

درەنگانی شەوی رابردوو هاوپەیمانێتیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە راگەیەندراوێکدا دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ لایەنە پێکهێنەرەکانی هاوپەیمانێتییەکە ئاشکراکرد.

لە دوای کۆبوونەوەیان کە تا درەنگانی شەوی رابردوی خایاند، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەی ئەمجارەی هاوپەیمانێتییەکە بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بەرێوەچوو و گفتوگۆ لەبارەی ژمارەیەک دۆسیەی پەیوەست بە دۆخی سیاسی، ئاسایشی و ئابووری کرا.

لە راگەیەنراوی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت ئاماژەبەوەشکراوە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بو بە هەنگاو و رێکارەکانی حکومەت لە باشترکردنی دۆخی ئابووری، بژێوی ژیانی خەڵك و پاراستنی سەقامگیری و پەرەپێدان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکە باس لە سەردانی داهاتووی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا کرا، سەرجەم سەرکردەکانی ئیدارەی دەوڵەت پشتیوانی لەو سەردانە دەکەن و متمانەی تەواوی خۆیان دەبەخشن بە شاندی عێراقی.

راگەیەنراوی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت باسی لەوەشکردووە، بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیان بۆ تاوتوێکردنی دۆسیە هاوبەشەکانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بوو، هەروەها چارەسەری بە گوێرەی دەستوور بۆ دانرا، هەروەها هەمو لایەنەکان پشتیوانیان بۆ بەرژەوەندی هەمو گەلی عێراق بە هەمو پێکهاتە و نەتەوەکانییەوە دەربڕی.

هەروەها جەخت لە پابەندبوون بە ناوەڕۆکی ئەو ڕێککەوتننامە سیاسییە کرایەوە کە حکوومەتی عێراقی سەری پێک هێنراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، شەوی شەممە، کۆبونەوەی لایەنەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، بە بەشداری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو.

En az 10 karakter gerekli