هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی شارەوانییەکان لە تورکیا دەستی پێکرد
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی شارەوانییەکان لە تورکیا دەستی پێکرد

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی شارەوانییەکان لە تورکیا دەستی پێکرد

ئازار 31, 2024 09:51
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی شارەوانییەکان لە تورکیا دەستی پێکرد
0

لایک

بەمەبەستی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ کار دەکەن، دەنگدەران چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

بەپێی بڕیاری دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تورکیا، لە پارێزگاکانی ئادیامان، ئاگری، ئارتڤین، بینگۆل، بەدلیس، دیاربەکر، ئەلازیغ، ئەرزینجان، ئەرزەڕۆم، غازی عەنتاب، گیرەسون، گوموشهانە، هەکاری، قەرس، مەڵاتیا، قەهرەمانمەڕەش، ماردین، مووش، ئۆردو، ڕیزە، سێرت، سێواس، ترابزۆن، تونجەلی، شانلیئورفا، وان، بایبورت، باتمان، شڕناخ، ئەردەخان، ئیغدر و کلیس و گرتووخانەکانی ئەم پارێزگایانە کارەکانی دەنگدان کاتژمێر ٠٧:٠٠ دەستیپێکرد.

هەر بەپێی بڕیارەکەی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تورکیا لە پارێزگاکانی دیکە دەنگدان کاتژمێر ٠٨:٠٠ دەستیپێکرد.

لەو پارێزگایانەی دەنگدان کاتژمێر ٠٧:٠٠ دەستیپێکردووە، کاتژمێر ١٦:٠٠ تەواو دەبێت، لەو پارێزگایانەشی کاتژمێر ٠٨:٠٠ دەستیپێکردووە، دەنگدان کاتژمێر ١٧:٠٠ تەواو دەبێت.

لەم هەڵبژاردنەدا کە ٦١ ملیۆن و ٤٤١ هەزار و ٨٨٢ دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، یەک ملیۆن و ٣٢ هەزار و ٦١٠ گەنج بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن.

لە هەڵبژاردنەکەدا کاندیدی ٣٤ پارتی سیاسیی کێبڕکێ دەکەن و، لە سەرانسەری وڵاتەکەدا ٢٠٦ هەزار و ٨٤٥ سندوقی دەنگدان دانراوە و، نزیکەی هەزار سندوقی گەڕۆکیش هەن.

لە میانی بەڕێوەچوونی ئەم هەڵبژاردنەدا کە لە ٨١ پارێزگاکەی تورکیا بەڕێوەدەچێت، سەرۆکی شارەوانی لە ٨١ شارەوانیی شارەکان هەڵدەبژێردرێن کە ٣٠یان گەورە شارەوانین و هەروەها ٩٧٣ قەزا و ٣٩٠ ناحیە هەڵدەبژێردرێن، لەگەڵ هەڵبژاردنی ٥٠ هەزار و ٣٣٦ موختاردا، هاوکات ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانیش دیاری دەکرێن.

En az 10 karakter gerekli