شاندێکى پارتى لە کەرکووک سەردانى بەرەى تورکمانى کرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  •  شاندێکى پارتى لە کەرکووک سەردانى بەرەى تورکمانى کرد

 شاندێکى پارتى لە کەرکووک سەردانى بەرەى تورکمانى کرد

ئازار 26, 2024 14:49
 شاندێکى پارتى لە کەرکووک سەردانى بەرەى تورکمانى کرد
0

لایک

 شاندێکى پارتی دیموکراتی کوردستان لەکەرکوک، سەردانی بەرەی تورکمانی عێراقی کرد و لەمیانی دیدارێکدا پێداچوونەوەیان بە دۆخی سیاسی عێراق و کەرکووک کرد.

نوسینگەی راگەیاندنی بەرەی تورکمانی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئاداری 2024، حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی و سەرۆکی لیستی بەرەی یەکگرتووی تورکمانی عێراق، پێشوازیی لە شاندێکی لقی کەرکوکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی محەمەد کەمال کرد.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی دیدارەکەدا پێداچوونەوە بە دۆخی سیاسی عێراق و کەرکووک کرا، هەروەها جەختکرایەوە لەسەر لەسەر بەهێزکردنی گفتوگۆ لەنێوان پێکهاتەکانی ئەو شارە و کارکردن بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیانی کەرکووک بە شێوەیەک کە گەرەنتی داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلەکەی بکات.

En az 10 karakter gerekli