بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتیوانی خۆمان بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتیوانی خۆمان بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتیوانی خۆمان بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە

ئازار 22, 2024 17:09
بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتیوانی خۆمان بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە
0

لایک

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، پشتیوانی خۆیان بۆ دادگای فیدڕاڵی دوپات دەکەنەوە، هەروەها هەمو ناوزڕاندن و مامەڵەخراپەکانی دژ بەو دادگایە رەتدەکەنەوە و وتیشی، “سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری عێراقی ناسراوە.”

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری یەکێکە لە پایە بنەڕەتییەکانی سیستمی دیموکراسی و رەوتی حوکمڕانی وڵاتانی پێشکەوتو، چەسپاندنی سەروەری یاسا و دادپەروەری لە پایەکانی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتین کە زامنی مافی هاوڵاتیان و کۆمەڵگەیە لە عیراق و هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “پشتیوانی خۆمان بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و ڕۆڵی لە پاراستنی دەستور، دادپەروەری و سیستمی دیموکراسی دوپات دەکەینەوە، هەمو ناوزڕاندن و مامەڵەیەکی خراپیش رەتدەکەینەوە، کە بەرامبەر دادگای باڵای فیدراڵی، کە دادگایەکی سەربەخۆ و پیشەییە کە بەشداری کارایە لە پاراستنی سیستمی سیاسی لە عیراقدا و پاراستنی سەربەخۆیی ئەوەش لەقوڵایی ئەرکە دەستوریی و نیشتمانییەکانە.”

بافڵ جەلال تاڵەبانی باسی لەوەشکردووە، “دەسەڵاتی دادوەری عێراقی بە سەربەخۆییەکەی ناسراوە و رێزگرتن لەوسەربەخۆییەش رەنگدانەوەی پێشکەوتنی کۆمەڵگەیە و فاکتەرێکی گرنگە کەهاوڵاتیان لەسایەیدا هەست بەسەقامگیری، ئاسایش، ئۆقرەیی و زامنی مافەکانیان دەکەن.”

دەشڵێت، “با پێکەوە کاربکەین بۆ بەهێزکردنی روحییەتی هانابردن و ڕێزگرتنی ڕەها بۆ یاسا، سەربەخۆیی و بێلایەنی دەسەڵاتی دادوەری جێگیر بکەین، کە مامجەلال رۆڵی گرنگی هەبوە لە چەسپاندنیدا لە چوارچێوەی دەستوری عیراقدا.”

En az 10 karakter gerekli