وەزارەتی دارایی عێراق پاره‌ی دیكه‌ی بۆ مووچه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم كرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی دارایی عێراق پاره‌ی دیكه‌ی بۆ مووچه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم كرد

وەزارەتی دارایی عێراق پاره‌ی دیكه‌ی بۆ مووچه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم كرد

ئازار 20, 2024 15:44
وەزارەتی دارایی عێراق پاره‌ی دیكه‌ی بۆ مووچه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم كرد
0

لایک

حکومەتى عێراق بڕی 37 ملیار و 123 ملیۆن دیناری دیکەی بۆ هەرێمی کوردستان نارد و پارەکە بۆ مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان نێردراوە.

ناردنى پارەکە تەواوکارى ئەو گوژمانەیە کە حکومەتى عێراق بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى شوباتى فەرمانبەران بۆ هەرێمى کوردستانى دەنێرێت و بۆ ئەو مەبەستە پێشتریش بە دوو گوژمەى جیاواز حکومەتى عێراق پارەى بۆ هەرێمى کوردستان نارد.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا  بڕی 571 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و سەرجەم وەزارەتەكان رەوانەی هەرێم كرا و بەم بڕەوە دەگاتە 608 ملیار دینار.

سەرەراى ناردنى ئەو بڕە پارانە لەلایەن حکومەتى عێراقەوە هێشتا حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی شوباتی رانەگەیاندووە، هۆکاری رانەگەیاندنی لیستی مووچەش بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە “بەغداد بەشە پارەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی نەناردووە”.

En az 10 karakter gerekli