مەکتەبی سیاسی یەکێتی: ئەنجامنەدانی ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا پاشەکشەیە لە دیموکراسیی
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەکتەبی سیاسی یەکێتی: ئەنجامنەدانی ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا پاشەکشەیە لە دیموکراسیی

مەکتەبی سیاسی یەکێتی: ئەنجامنەدانی ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا پاشەکشەیە لە دیموکراسیی

ئازار 19, 2024 17:02
مەکتەبی سیاسی یەکێتی: ئەنجامنەدانی ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا پاشەکشەیە لە دیموکراسیی
0

لایک

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆبووەوە و دەڵێت: پێویستە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا و بەبێ دواکەوتن بکرێت و ئەنجامنەدانی ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا پاشەکشەیە لە دیموکراسیی.

دەقی راگەیەنراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی:

بەسەرپەرشتی سەرۆک بافل جەلال تاڵەبانی مەکتەبی سیاسیی  کۆبۆوە بۆ تاوتوێکردنی  دوا ئامادەکاری  یەکێتیی لەسەرجەم بازنەکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک و هەڵەبجە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە رۆژی ١٠-٦-٢٠٢٤  لە هەرێم بکرێت.

 کۆبوونەوەکە  پێداگری کردەوە  لەسەر پێویستی بەپەلە دابەشکردنی مووچە وەک ئەولەویەتی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی  کە ئەمرۆ (١٩-٣-٢٠٢٤) لە دەباشان بەرێوەچوو وێرای وەبیرهێنانەوەی  ئامادەگەیی لەمێژینەی یەکێتیی بۆ هەڵبژاردن،  تەئکیدی لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕیشی کردەوە کە پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا و بێ دواکەوتن بکرێت. وەک تەنهاو تەنها  رێگای راست و رەوای نوێکردنەوەی پرۆسەی دیموکراسیی و شەرعیەتی حوکمڕانی لەوڵاتەکەماندا.

کۆبوونەوە  پێی وایە ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لە وادەی راگەیەندراوی  خۆیدا، بەهەر بیانووییەکەوە بێت ، پاشەکشەیە لە کاروانی دیموکراسیی و سەرەنجام شەرعیەتی دامەزراوەکانی هەرێمیش دەخاتە ژێر پرسیارەوە. تەئکیدیشی کردەوە  پاراستنی قەوارەکەمان  لە هەڕەشە و مەترسی،  تەنها لەرێی گەڕانەوە  بۆ ڕای کۆمەڵانی خەڵک و دیاریکردنی نوێنەرەکانیان لە هەڵبژاردنێکی پەرلەمانی پاک و بێگەردی ئەوتۆدا دەبێت کە روانینی سەرجەم هێز و لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی  نێوان هەرێم و بەغدا لە خۆبگرێت، بەتایبەتی کێشەی مووچە و گوزەرانی خەڵک.

کۆبوونەوەکەی  مەکتەبی سیاسیی هەڵوەستەی  لەئاستی ئەو راستیەشدا  کرد کە ئەزموونی  زیاتر لە سێ دەیەی  کوردستانی ئازاد بە  قوربانیدانی خەڵکی کوردستان بەدیهاتووە و پێویستە لەرێی دەستاودەستکردنی دیموکراتیانەی دەسەڵاتەوە بپارێزرێت، بەو جۆرەی رێز و متمانەی خۆی لای کۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی پتەوتر بکات کە پشتیوانی لە ئەزموونێک دەکات ئازاد و دیموکرات و شەرعی بێت.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

En az 10 karakter gerekli