وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە 30ی تەمموز پشتیوانی کەمپی ئاوارەکان رادەگرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە 30ی تەمموز پشتیوانی کەمپی ئاوارەکان رادەگرێت

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە 30ی تەمموز پشتیوانی کەمپی ئاوارەکان رادەگرێت

ئازار 17, 2024 20:23
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە 30ی تەمموز پشتیوانی کەمپی ئاوارەکان رادەگرێت
0

لایک

وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، 30ی مانگی تەمموز پشتیوانییەکانی حکومەتی عێراق بۆ کەمپی ئاوارەکان رادەگیرێت، ئێستاش هەلێک لە بەردەم خێزانە ئاوارەکان هەیە تاوەکو کەمپەکان چۆڵ بکەن و لە بەرامبەردا بڕی چوار ملیۆن دینار وەربگرن.

عەلی عەباس وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لە 30ی مانگی تەمموزی ئەمساڵ پشتیوانی حکومەتی عێراقی بۆ کەمی ئاوارەکان دەوەستێت، بڕی ئەو چوار ملیۆن دینارەشی کە هەر بۆ خێزانێکی ئاوارە لە ئەگەری گەڕانەوەی دابینکراوە، رادەگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئیستادا هەلێک لەبەردەم خێزانە ئاوارەکان هەیە کە ئەو بڕە پارەیە وەربگرن و بگەرێنەوە بۆ ناوچەکانیان، یاخود بچنە دەرەوەی کەمپەکان، ئەو بڕە پارەیەش تەواوی ئەو ئاوارانە دەگرێتەوە کە لەم دواییانە دێنە دەرەوەی کەمپەکان، جا کەمپەکانی پارێزگای نینەوا بێت یان کەمپەکانی پارێزگای سەڵاحەدین و سلێمانی.

پێشتر لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران رۆژی 30ی مانگی تەمموزی ساڵی 2024ی وەک دوا وادە بۆ داخستنی سەرجەم کەمپی ئاوارەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان-عێراق دیاری کرد.

En az 10 karakter gerekli