سبەی وەزیری دەرەوەی تورکیا بە یاوەری وەزیری بەرگریی و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سەردانی بەغدا دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • سبەی وەزیری دەرەوەی تورکیا بە یاوەری وەزیری بەرگریی و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سەردانی بەغدا دەکەن

سبەی وەزیری دەرەوەی تورکیا بە یاوەری وەزیری بەرگریی و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سەردانی بەغدا دەکەن

ئازار 13, 2024 20:09
سبەی وەزیری دەرەوەی تورکیا بە یاوەری وەزیری بەرگریی و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سەردانی بەغدا دەکەن
0

لایک

وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان بە یاوەری وەزیری بەرگریی یاشار گولەر و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (میت) ئیبراهیم کاڵن، سبەی سەردانی بەغدا دەکەن.

بە پێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، وەزیری دەرەوە هاکان فیدان بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسە ئەمنییەکانی نێوان عێراق و تورکیا، سەردانی بەغدا دەکات و لە لایەن وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حوسێن، پێشوازی لێ دەکرێت.

هەریەکە لە وەزیری بەرگریی یاشار گولەر و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (میت) ئیبراهیم کاڵن و جێگری وەزیری ناوخۆ مونیر کارالئوغڵو یاوەری وەزیری دەرەوەی دەکەن لەم سەردانەدا.

لە دیدار و گفتوگۆکاندا بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پرسەکانی ئاسایش و سەربازیی و پەیوەندییەکانی دوو لایەنە تاوتوێ دەکرێت.

En az 10 karakter gerekli