پارێزگاری هەولێر: دەوامی فەرمانبەران بۆ یەک کاتژمێر کەمدەکرێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پارێزگاری هەولێر: دەوامی فەرمانبەران بۆ یەک کاتژمێر کەمدەکرێتەوە

پارێزگاری هەولێر: دەوامی فەرمانبەران بۆ یەک کاتژمێر کەمدەکرێتەوە

ئازار 10, 2024 15:31
پارێزگاری هەولێر: دەوامی فەرمانبەران بۆ یەک کاتژمێر کەمدەکرێتەوە
0

لایک

پارێزگاری هەولێڕ رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەت لە سنووری پارێزگاکەمان لە مانگی پیرۆزی رەمەزان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کەمدەکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەک شەممە، 10-3-2024، پارێزگاری هەولێر، ئومێد خۆشناو، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەت لە سنووری پارێزگاکەمان لە مانگی پیرۆزی رەمەزان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کەمدەکرێتەوە، نیو كاتژمێر لە کاتی بەیانیان و نیو کاتژمێر لە کاتی تەواو بوونی دەوامی فەرمی فەرمانبەران.

وتیشی: بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەكەین، بەهیواین ئەو مانگە پیرۆزە ببێتە مانگی پتەوکردنی زیاتری تەبایی و برایەتی و یەكڕیزی و پێکەوە ژیانی ئاینی و نەتەوەیی لە کوردستان.

En az 10 karakter gerekli