سێ کارمەندی پاسەوانی سنوور بەهۆی تەقینەوەی مینێک گیانیان لەدەستدا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سێ کارمەندی پاسەوانی سنوور بەهۆی تەقینەوەی مینێک گیانیان لەدەستدا

سێ کارمەندی پاسەوانی سنوور بەهۆی تەقینەوەی مینێک گیانیان لەدەستدا

ئازار 10, 2024 14:33
سێ کارمەندی پاسەوانی سنوور بەهۆی تەقینەوەی مینێک گیانیان لەدەستدا
0

لایک

فەرماندەیی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنووری عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە لە ئاکامی تەقینەوەی مینێک، سێ کارمەندی پاسەوانی سنوور گیانیان لەدەستدا.

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە سێ کارمەندی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور، چەند مینێک لە کاتی پووچەڵکردنەوەیان، پێیاندا تەقیوەتەوە و بە هۆیەوە سێ کارمەندیان گیانیان لەدەستدا و کارمەندێکی تریش برینداربوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە، پێشتر ئەو مینانە لە ناوچە سنوورییەکان هەڵگیراونەتەوە کە پاشماوەی جەنگی عێراق و ئێران بوون.

بە پێی زانیارییەکان پووچەڵکردنەوەکە ئەو مینانە لەناو بارەگای ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور، لە کانی قڕژاڵەی سەر بە پارێزگای هەولێر ئەنجامدراوە کە لەمیانی پووچەڵکردنەوەکەدا، مینەکان تەقیونەتەوە.

En az 10 karakter gerekli