وەزیری دارایی: هەوڵەکانمان بۆ نەمانی بیانووی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران خستووەتەگەڕ
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزیری دارایی: هەوڵەکانمان بۆ نەمانی بیانووی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران خستووەتەگەڕ

وەزیری دارایی: هەوڵەکانمان بۆ نەمانی بیانووی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران خستووەتەگەڕ

ئازار 5, 2024 11:40
وەزیری دارایی: هەوڵەکانمان بۆ نەمانی بیانووی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران خستووەتەگەڕ
0

لایک

وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەمو هەوڵەکانیان خستۆتە گەڕ تا هیچ بیانویەک بۆ دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران نەمێنێتەوە.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی کرد لە د. تۆرکیلد بیوگ بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان،  لەدیدارێکدا تیشک خرایە سەر دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەران.

هاوکات لە دیدارەکەدا، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە چەند مانگی رابردوودا لەسەر هەمواری یاسای بودجەو چارەسەرکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەران لەگەڵ حکومەتی عێراق گەیشتبوونە ڕێکەوتن و چاوەڕێ بوون لە ڕێی هەمواری یاساکەوە لەپەرلەمان کێشەکە چارەسەر بکرێت و مووچە لەهەموو کێشەو ململانێیەک جیابکرێتەوە، بەڵام قەیرانی هەڵنەبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و کێشە سیاسیەکان تا ئێستا رێگربوون لەچارەسەر.

سەبارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ بەغداد، وتیشی: وەزارەتی دارایی هەماهەنگی تەواویان لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق هەیە و ماوەی (10) رۆژە تیمە هاوبەشەکان سەرقاڵی وردبینین لە خەرجی و داهاتەکانی شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردوی هەرێمی کوردستان.

وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، وەزارەتی دارایی هەموو هەوڵەکانیان خستۆتە گەڕ بۆ جێبەجێکردنی داواکارییە هونەریەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، تا هیچ بیانوویەک بۆ دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران نەمێنێتەوە.

En az 10 karakter gerekli