پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئاگره‌كه‌ی بازاڕی له‌نگه، ئاگرێكی ئیجگار گه‌وره بو به‌به‌رزی زیاتر له سێ مه‌تر و كۆنتڕۆڵكردنی ئاسان نه‌بوو، له‌ئه‌نجامیشدا 166 دوكان سوتان و زیانیان پێگه‌یشت، 90 كه‌سیش له كارمه‌ندانی به‌رگری شارستانی و كاسبكاران به‌هۆی دوكه‌ڵی ئاگره‌كه‌وه ته‌ندروستیان تێكچوو.
پارێزگای هه‌ولێر له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو ئاگرێكی گه‌وره له بازاڕی له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه، ده‌موده‌ست تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به هه‌وڵی ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی توانرا ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵبكرێت، كه به‌هۆیه‌وه له‌كۆی دوو هه‌زار و 400 دوكان، 166 دوكانی بازاڕه‌كه سوتان و زیانیان پێگه‌یشت، جگه له‌وه‌ی 90 كه‌س له كارمه‌ندانی به‌رگری شارستانی و كاسبكارانی بازاڕه‌كه و هاوڵاتییان به‌هۆی دوكه‌ڵی ئاگره‌كه‌وه ته‌ندروستیان تێكچوو، به‌شێكیان له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ته‌ندروستی له شوێنی ڕووداوه‌كه چاره‌سه‌ركران و 24 كه‌سیشیان گواسترانه‌وه نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كرا و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرانه‌وه”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “ئاگره‌كه‌ی بازاڕی له‌نگه، ئاگرێكی ئێجگار گه‌وره‌بوو به به‌رزی زیاتر له سێ مه‌تر و كۆنتڕۆڵكردنی ئاسان نه‌بوو، هه‌موو هه‌وڵێكی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و تیمه‌كانی دیكه‌ش بۆ ئه‌وه بوون ئاگره‌كه كه‌مترین زیانی هه‌بێت و كه‌لوپه‌لی كاسبكاران له سوتان رزگار بكرێت، سوپاس بۆ خودا له ڕوودانی ئه‌و كاره‌ساته له شاره‌كه‌مان جگه له زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه”.
پارێزگای هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكردوه، “وێڕای ده‌ستخۆشی له تیمه‌كانی (به‌رگری شارستانی، پۆلیس، ئاسایش، زێره‌ڤانی، هاتوچۆ، ته‌ندروستی، شاره‌وانی4 و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی) له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه و به‌هاناوه‌چونی زیانلێكه‌وتوان، كاسبكاران و هاوڵاتییانی شاره‌كه‌مان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه له سه‌ر فه‌رمان و ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پێكهێناوه بۆ لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچون له هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، هه‌ر ئه‌مڕۆ دوای خه‌مڵاندنی زهر و زیانی بازاڕه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه ته‌واوی بازاڕه‌كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانی پاككرایه‌وه”.