بانکى ناوەندیى عێراق: قەبارەى وەبەرهێنان لە کەرتى بانکى عێراق گەیشتووەتە 131 ترلیۆن دینار
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • بانکى ناوەندیى عێراق: قەبارەى وەبەرهێنان لە کەرتى بانکى عێراق گەیشتووەتە 131 ترلیۆن دینار

بانکى ناوەندیى عێراق: قەبارەى وەبەرهێنان لە کەرتى بانکى عێراق گەیشتووەتە 131 ترلیۆن دینار

شوبات 28, 2024 18:40
بانکى ناوەندیى عێراق: قەبارەى وەبەرهێنان لە کەرتى بانکى عێراق گەیشتووەتە 131 ترلیۆن دینار
0

لایک

بانکی ناوەندی عێراق دەستپێکردنی دامەزراندنی کۆمپانیای نیشتمانی بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی راگەیاند، هاوکات دووپاتیکردەوە قەبارەی وەبەرهێنان لە کەرتی بانکی گەیشتووەتە 131 ترلیۆن دینار.

عەمار خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە وتارێکدا لە میانی کردنەوەی هەشتەمین پێشانگەی ساڵانەی دارایی و خزمەتگوزارییە بانکییەکان لە بەغداد رایگەیاند” لە ساڵی رابردوودا بانکی ناوەندى بە بەرپرسیارێتییەکی زۆرەوە توانی ئامرازە جۆراوجۆرەکانی سیاسەتی دراو و بڕیارە دروستەکان بدات، کە کۆمپانیاى نیشتمانى بۆ سیستمى پارەدانى ئەلیکترۆنى دادەمەزرێنن”.

راشیگەیاند” قەبارەی وەبەرهێنان ساڵی 2022 لە کەرتی بانکی لە 129 ترلیۆن دینار بووە و لە ساڵی 2023 بۆ 131 ترلیۆن دینار زیادیکردووە، جگەلەوەی قەبارەی یەدەگی دەرەکی لە 140 بۆ 148 ترلیۆن دینار بەرزبووەتەوە”.

ئەوەشى خستەڕوو، ژمارەی ئامێرەکانی ئەى تى ئێم ساڵی 2022 تەنیا دوو هەزار و 233 ئامێر بووە، بەڵام ساڵی 2023 بۆ سێ هەزار ئامێر زیادیانکردووە، هەروەها ژمارەی کارتی ئەلیکترۆنی کە ساڵی 2022 تەنیا 16 ملیۆن بووە، بەڵام لە 2023 بۆ 18 ملیۆن زیادیکردووە.

جێگرى پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراق ئەوەشى روونکردەوە، بۆ بەهێزکردنى بانکەکان سەرمایەى بانکەکان لە 250 ملیارەوە بۆ 400 ملیار دینار زیاد دەکەن.

En az 10 karakter gerekli