هاتووچۆی هەولێر: کامێرای خاڵ بۆ خاڵ  لەسەر رێگای هەولێر- دهۆک دەکەوێتە کار
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هاتووچۆی هەولێر: کامێرای خاڵ بۆ خاڵ  لەسەر رێگای هەولێر- دهۆک دەکەوێتە کار

هاتووچۆی هەولێر: کامێرای خاڵ بۆ خاڵ  لەسەر رێگای هەولێر- دهۆک دەکەوێتە کار

شوبات 28, 2024 10:12
هاتووچۆی هەولێر: کامێرای خاڵ بۆ خاڵ  لەسەر رێگای هەولێر- دهۆک دەکەوێتە کار
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لە رێکەوتى 27ـی 2 2024، کامێراکانی تۆمار کردنی سەرپێچی خێرایی خال بۆ خال لە رێگای “هەولێر- دهۆک” لە بەرامبەر گوندی (گەزنە) بەشێوەیەکی تاقیکردنەوە دەکەوێتە کار.

ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی شوباتی 2024، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، شۆفێران دەکەینەوە کەوا لە رێکەوتى 27ـی2024/2 کامێراکانی تۆمار کردنی سەرپێچی خێرایی خال بۆ خال لە رێگای “هەولێر- دهۆک” لە بەرامبەر گوندی (گەزنە) تاوەکو پردی چەمە، بەشێوەیەکی تاقیکردنەوە “تێست” دەکەوێتە کار.

راشیگەیاند، تاقیکردنەوەی کامێراکان تاوەکو رێکەوتی 4ـی2024/3، کاتژمێر 12ـی شەو لەدوای ئەم کات و بەروارە سەرپێچیەکانی تیژڕۆیی تۆمار دەکرێن لە سیستمی سزادانی هاتووچۆ.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەرزترین خێرایی رێگا پێدراو بۆ ئۆتۆمبێلە بچوکەکان 100 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، و بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەلگری گەورەش 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دیاری کراوە.

En az 10 karakter gerekli