وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆدەبێتەوە و، دوایین بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، 26-02-2024، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە، دیارترین ئەو تەوەرانەی بڕیارە گفتوگۆی لەبارەوە بکەن بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییە سەبارەت بەدابینکردنی مووچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە.
یەکێکی دیکە لەهۆکارەکانی بانگهێشتکردنی تەیف سامی بۆ پەرلەمان هەبوونی کێشەی سیولەیە لەبەردەستی وەزارەتەکان بۆ خەرجکردنی پارەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان.
ه‌وباره‌یه‌وه، نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاندوه، لیژنه‌كه‌یان بانگھێشتی وه‌زیری دارایی كردووه به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی تایبه‌ت به ھه‌مواری یاسای بودجه و بریاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی له‌باره‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی ھه‌رێم.
هاوکات دوێنی عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، كۆبوونەوە لەگەڵ تەیف سامی، گفتوگۆكردن دەبێت لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، سەبارەت بە پابەندكردنی هەردوو حكوومەتی ناوەند و هەولێر، بۆ دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٢١ ئەم مانگە دادگای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی پرسی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، کە ده‌بێت وه‌زاره‌تی دارایی عێراق مانگانه پاره بۆ مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق.