وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له‌شاندێكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق رایگه‌یاند، “ده‌رگای وه‌زاره‌ت و سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و گه‌نجینه‌كان كراوه‌یه بۆ هه‌ر وردبینی و به‌دواداچونێك له‌لایه‌ن تیمه هاوبه‌شه‌كانی دیوانی چاودێری داراییه‌وه”.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری پێشوازیكرد له شاندێكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق كه پێكهاتبوون له حه‌یده‌ر یوسف خلخال و علا حسێن محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له دیوانی چاودێری دارایی عێراق.
له دیدارێكدا كه ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ئاماده‌ی بوون، وه‌زیری دارایی جه‌ختی له‌و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه كرده‌وه كه ماوه‌ی دوو ساڵه له نێوان وه‌زاره‌تی دارایی و تیمه هاوبه‌شه‌كانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هه‌رێمی كوردستان-عێراق هه‌یه و رایگه‌یاند، “ده‌رگای وه‌زاره‌ت و سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و گه‌نجینه‌كان كراوه‌یه بۆ هه‌ر وردبینی و به‌دواداچوونێك له‌لایه‌ن تیمه هاوبه‌شه‌كانی دیوانی چاودێری داراییه‌وه”.
سه‌ردانی شاندی دیوانی چاودێری دارایی عێراق له چوارچێوه‌ی كاری ئاسایی و وردبینی تیمه هاوبه‌شه‌كانی نێوان دیوانی چاودێری دارایی هه‌ردوولایه بۆ راپۆرته‌كانی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگانه و ئاماده‌كردنی راپۆرتی شه‌ش مانگی كۆتایی ساڵی رابردووی داهات و خه‌رجیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
شانده‌كه سوپاسی وه‌زیری دارایی و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تیان كرد كه هه‌میشه هاوكار و پشتیوانی تیمه هاوبه‌شه‌كان بوون و هه‌موكات ده‌رگایان بۆتیمه‌كان واڵا بووه.