سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکێتی داوای کەمکردنەوەی کورسیی کۆتاکانی نەکردووە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکێتی داوای کەمکردنەوەی کورسیی کۆتاکانی نەکردووە

سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکێتی داوای کەمکردنەوەی کورسیی کۆتاکانی نەکردووە

شوبات 22, 2024 16:57
سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکێتی داوای کەمکردنەوەی کورسیی کۆتاکانی نەکردووە
0

لایک

سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای کەمکردنەوەی کورسیی کۆتاکانی نەکردووە ئەوانیش دەتوانن بەشداریی هەڵبژاردن بکەن و لەگەڵ لایەنەکانی دیکە هاوپەیمانێتی ببەستن.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێم بە قازانجی ھەموو لایەکە، بەڵام لە راستیدا یەکێتی داوای کەمکردنەوەی کورسیی کۆتاکانی نەکردووە، ئەوانیش دەتوانن بەشداریی بکەن و لەگەڵ لایەنەکان ھاوپەیمانی بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینیدەکەین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەوێتە کۆتایی مانگی ئایار یان سەرەتای مانگی حوزەیران، ھەر کاتێک بکرێت ئێمە بۆ ھەڵبژاردن ئامادەین.
ئاشکراشیکرد، بەمزوانە یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە و پرسی کەرکووک و ھەڵبژاردن و چەند پرسێکی گرنگی دیکە تاووتوێدەکەین.

سەبارەت بە بڕیاری دادگاکە تایبەت بە مووچەی فەرمانبەران سەعدی پیرە ووتی، “بڕیارەکە ئەرێنی بوو و کاریگەریی باشی لەسەر خوێندن و رەوشی کۆمەڵایەتی و ئابوری دەبێت.”

En az 10 karakter gerekli