دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: بڕیاره‌كه‌ کاریگەری نەرێنی دەبێت بۆ پێکهاتەکان
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: بڕیاره‌كه‌ کاریگەری نەرێنی دەبێت بۆ پێکهاتەکان

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: بڕیاره‌كه‌ کاریگەری نەرێنی دەبێت بۆ پێکهاتەکان

شوبات 22, 2024 16:20
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: بڕیاره‌كه‌ کاریگەری نەرێنی دەبێت بۆ پێکهاتەکان
0

لایک

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان-عێراق رایگه‌یاند، نیگەرانن لەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی بەرامبەر پێکهاتەکان لە هەرێم، چونکە مافی بەشداری سیاسی لە پەرلەمان و ئەنجومەنە خۆجێیەکان و دام و دەزگاکانی تری دەوڵەت مافێکی چەسپێنراوه‌، ده‌شڵێت، بڕیاره‌كه‌ کاریگەری نەرێنی دەبێت بۆ پێکهاتەو کەمینەکان کە بەشێکی گرنگ و رەسەنی ئەو وڵاتەن.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان-عێراق له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراق په‌یوه‌ست به‌نه‌مانی كورسییه‌كانی پێكهاته‌كان، رایگه‌یاند، “ئێمە نیگەرانین لەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی بەرامبەر پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان، چونکە مافی بەشداری سیاسی لە پەرلەمان و ئەنجومەنە خۆجێیەکان و دام و دەزگاکانی تری دەوڵەت مافێکی چەسپێنراوە بەپێی دەستوری عێڕاقی و نمونەیەکی جوانە لەهەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە ساڵی 1992وە تا خولی پێنجەم”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هەمیشە کەمینەکان وەك “لاوازترین ئەڵقە” سەیر دەکرێن کە لە هەموو هەنگاوێکی هەر گۆڕانکارییەکدا بەئاسانی دەستى بۆ دەبرێت.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت، “لەکاتێکدا دادگای فیدڕاڵی ئەوە دەزانێت کە هەمان ماف بۆ دیاری کردنی ڕێژەی کۆتا لە عێڕاق لەسەر ئاستی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنە خۆجێیەکان پەیڕەو دەکرێت بەڵام ئەو مافە لەهەرێمی کوردستان رەتدەکرێته‌وه‌ بەرامبەر کورسی کەمینەکان”.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، “ئەگەر چی سەدان دانیشتنی گفتوگۆ لە بارەى داواکارییەکانی کەمینەکان، سەبارەت بە کورسی و پشکەکانی پەرلەمان ئەنجام درابوو، کە تێیدا داوا دەکرا دەنگدان بەو کورسیانە بۆ (تورکمان و مەسیحی) رێکبخرێتەوەو بەئالیەت و شێوازی تایبەت کە زامنی مافەکانیان بکات، بەڵام لەبری ئەوەی دادپەروەری بەرامبەریان بکرێت لەو مافە بنەڕەتییە، ئەم دەستکەوتە دیموکراسییەش لەبارچوو و مافی جیاکاری ئەرێنی بەرامبەریان هەڵوەشایەوە”.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “لەکاتێکدا دادگای فیدڕاڵی دەسەڵاتی ئەوەی نەبوو کە هەمواری یاسا بکات چونکە دادگا پێشتر خۆی باسی کردووە بەبڕیاری ژمارە (53/ ئیتحادی/2023)و(26/ئیتحادی/2020) کە بەروونی ئاماژەی بەوەکردووە کە لەپسپۆڕی ئەو دادگایە نییە هەمواری ماددە و بڕگەکانی یاسا بکات، هەروەها دەستوری عێراق بەڕوونی جەخت لەسەر پێویستی رەچاوکردنی نوێنەرایەتیکردنی پێکهاتەکانی عێراق لە پەرلەمان دەکاتەوە، بەڵام دادگای فیدراڵی ئەو پشکەی هەڵوەشاندەوە”.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ئەو بڕیارەی دادگای وێڕای ئەوەی کاریگەری نەرێنی دەبێ بۆ پێکهاتەو کەمینەکان کە بەشێکی گرنگ و ڕەسەنی ئەو وڵاتەن کە بەپێچەوانەی ئەو بڕیارە چاوەڕێی بڕیارو ڕاسپاردەی باشتریان دەکرد بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان و ڕێکخستنی نوێنەرایەتی ڕاستەقینەیان لەپشک و کورسی پەرلەمان، بەڵام.

دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌ دانیشتنی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا و رایگه‌یاند، 11 كورسی پێكهاته‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ناده‌ستورییه‌ و په‌رله‌مان له‌ 100 كورسی پێكدێت، ده‌شڵێت، سیستمی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت فره‌بازنه‌یی بێت.

En az 10 karakter gerekli