پەرلەمانتارەکانی عێراق بە ملیۆنێک دینار سزا دەدرێن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پەرلەمانتارەکانی عێراق بە ملیۆنێک دینار سزا دەدرێن

پەرلەمانتارەکانی عێراق بە ملیۆنێک دینار سزا دەدرێن

شوبات 12, 2024 15:14
پەرلەمانتارەکانی عێراق بە ملیۆنێک دینار سزا دەدرێن
0

لایک

سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بەوەکالەت داواى لە فەرمانگەى میدیاى پەرلەمان کرد ناوى ئەو پەرلەمانتارانە بڵاوبکاتەوە کە ئامادەى دانیشتنى ئەمڕۆ نەبوون و بڕى یەک ملیۆن دینار لە مووچەکانیان ببڕدرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کۆبوەوە و تیایدا چەند پڕۆژەیاسایەک خوێندنەوەى بۆ کرا و لەدانیشتنەکەدا موحسین مەندەلاوى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بەوەکالەت داواى بڵاوکردنەوەى ناوى ئەو پەرلەمانتارانە کرد کە ئامادەى دانیشتنەکە نەبوون و هەروها بڕینى یەک ملیۆن دینار لە مووچەکانیان.

لەدانیشتنەکەدا خوێندنەوەى یەکەم بۆ هەموارى پڕۆژەیاساى هاتوچۆ ژمارە (8)ى ساڵى 2019 کرا و کۆتایش  هێنرا بە خوێندنەوەى یەکەمى هەموارى پڕۆژەیاساى ژمارە (11)ى ساڵى 2016 تایبەت بە نەشتەرگەریى چاندنى ئەندامانى جەستە و قەدەغەکردنى بازرگانییکردن پێوەى.

شایەنی باسە دانیشتنەکەش بۆ سبەینێ سێشەممە، هەڵگیرا.

En az 10 karakter gerekli