چه‌ند شه‌پۆڵێكی به‌هێزی بارانبارین به‌ڕێوه‌یه‌
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  •  چه‌ند شه‌پۆڵێكی به‌هێزی بارانبارین به‌ڕێوه‌یه‌

 چه‌ند شه‌پۆڵێكی به‌هێزی بارانبارین به‌ڕێوه‌یه‌

شوبات 12, 2024 10:58
 چه‌ند شه‌پۆڵێكی به‌هێزی بارانبارین به‌ڕێوه‌یه‌
0

لایک

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای ده‌كات لە ماوەی نێوان 14 بۆ 26ی ئەم مانگە چەند شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین سەرتاسەری ناوچەکانی ھەرێم و زۆرێک له‌ ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی له‌باره‌ی یه‌كه‌م شه‌پۆڵی بارانبارین رایگه‌یاند: چەقی شەپۆڵەکە کۆتایی ئەم ھەفتەیه‌ دەبێت بەتایبەت لە رۆژانی 15 و 16ی مانگ و ئەگەری چالاکبوونی ھەورەبروسکەی بەھێز و باوبارانێکی زۆر دەبێت کە لە ھەندێ ناوچەشدا ئەگەری دروستبوونی لافاو دەبێت.

راشیگه‌یاند: شەپۆلەکانی دواتر لە 20ی مانگ بەدواوە دەست پێ دەکات کە بە ھەمانشێوە پێشبینی بارانێکی زۆریان لێ دەکرێت.

ئاراس جه‌بار هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: دەتوانین بڵێن ئەو ماوەیە پڕ باراناویترین ماوەی بارانی ئەم وەرزە و ئەمساڵ دەبێت بۆ سەرتاسەری ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان.

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌شی دا: بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەم ماوەیەدا و ھاتنی کەشێکی بەھارە و فێنک کە ھۆکارە بۆ ناجێگیری و گۆڕانکاری خێرا لە پلەی گەرمی و شێ و رەگەزەکانی دیکەی کەشوھەوا، لە بەرزییە جیاوازەکانی بەرگەھەوادا جۆرێک لە ناسەقامگیری دروست ده‌بێت کە شێوازی دابارینەکان لەم شەپۆڵانەدا بە زۆری دەگۆرێت بۆ تەرزە و بارانی بەخوڕ و دروستبوونی کەڵەکە ھەورەگەورەکان کە بروسکە و بای بەھێز لەگەڵیاندا ھەیە.

En az 10 karakter gerekli