ئەنجومەنی نوێی پارێزگای کەرکووک کۆنەبوویەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنجومەنی نوێی پارێزگای کەرکووک کۆنەبوویەوە

ئەنجومەنی نوێی پارێزگای کەرکووک کۆنەبوویەوە

شوبات 5, 2024 14:03
ئەنجومەنی نوێی پارێزگای کەرکووک کۆنەبوویەوە
0

لایک

بەپێی نووسراوێکی پارێزگاری بەوەکالەت بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێی پارێزگای كەركووك یەکەمین کۆبوونەوە خۆی ئەنجامبدات، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامان کۆبوونەوەکە ئەنجامنەدرا.

پێشتر بڕیاربوو یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێی پارێزگای كەركووك لە 1ی شوبات ئەنجامبدرێت، بەڵام لەسەر داوای راكان جبوری، پارێزگاری بەوەكالەتی كەركووك كۆبوونەوەكە دواخرا.

فراکسیۆنە تورکمان و عەرەبەکان رایانگەیاندبوو، بەهۆی رێكنەكەوتنی سیاسی لەسەر پۆستەكانی پارێزگای كەركووك، بایكۆتی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگا دەكەن.

بۆ تەواوکردنی رێژەی یاسایی ئامادەبووان، ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك پێویستی بە ئامادەبوونی نۆ ئەندام هەیە لە کۆی 16 ئەندام، بەڵام بەهۆی ئەوەی کورد تەنها حەوت کورسی هەیە و مەسیحییەکانیش یەک کورسی رێژەی یاسایی تەواونەکرا و کۆبوونەوەکە ئەنجامدرا.

En az 10 karakter gerekli