هاکان فیدان: ئەگەر یەکێتى پەیوەندییەکانى لەگەڵ پەکەکە بپچڕێنێت سزاکانیان لەسەر هەڵدەگرین
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • هاکان فیدان: ئەگەر یەکێتى پەیوەندییەکانى لەگەڵ پەکەکە بپچڕێنێت سزاکانیان لەسەر هەڵدەگرین

هاکان فیدان: ئەگەر یەکێتى پەیوەندییەکانى لەگەڵ پەکەکە بپچڕێنێت سزاکانیان لەسەر هەڵدەگرین

شوبات 4, 2024 22:46
هاکان فیدان: ئەگەر یەکێتى پەیوەندییەکانى لەگەڵ پەکەکە بپچڕێنێت سزاکانیان لەسەر هەڵدەگرین
0

لایک

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، لە رابردوودا گفتوگۆکانیان لەگەڵ یەکێتی بێئەنجام بووە و ئەگەر یەکێتی لە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە دووربکەوێتەوە، سزاکانیان بۆ سەر سلێمانی هەڵدەگرن.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفیزیۆنی A وتی، “ئەگەر یەکێتیی لە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە دووربکەوێتەوە، ئامادەن سزاکانی سەر سلێمانی هەڵبگرن، ئەگەر نا هەنگاوی زیاتر لەو بارەیەوە دەنێن.”

فیدان وتیشی، ئەگەر یەکێتی لە پەیوەندییەکانی بەردەوامبێت دەکەوێتە ناو لیستی دوژمنانی وڵاتەکەی و تورکیا ئەمەی ناوێت.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، “ماوەیەکی زۆرە هەماهەنگی لەنێوان یەکێتی و رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە هەیە و لەرووی هەواڵگرییەوە بەوردیی چاودێریی پەیوەندییەکانی یەکێتیی و رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە دەکەین، پەیوەندیی یەکێتی و رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لەو بابەتانە بوو کە لە سەردەمی سەرۆکایەتیی میتدا زۆرترین کارم لەسەر کردووە.”

وتیشی، “لەرووی دیپلۆماسیی و رێگەی نهێنییەوە هەوڵی زۆرماندا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، چەندینجار گفتوگۆمان لەگەڵ یەکێتیدا کرد و هەموو جارێکیش هەمان قسەمان دووبارە دەکردەوە کە ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە بۆشایی دابنێن و دووربکەونەوە.”

فیدان ئەوەشی خستەڕوو بە یەکێتییان وتووە، “ئێمە نامانەوێت ئێوە راستەوخۆ لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە شەڕ بکەن، ئێمە لە هاوسەنگیی هێزی ئێوە تێدەگەین. شەڕەکە ئێمە دەیکەین، تەنیا دەمانەوێت ئێوە هەماهەنگییان لەگەڵ نەکەن.”

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی وەڵام و هەنگاوەکانی یەکێتی وتی، یەکێتی نیازی نییە دەست لەمە هەڵبگرێت، بۆیە بابەتەکەمان بۆ سەرۆککۆمار باسکرد و لە رێگەی سزاکانەوە دەستمان بە هەنگاوەکانمان کرد.”

فیدان لەبارەی داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەرووی سلێمانیدا باسی لەوەکرد، گەشتەکانمان زۆر سنووردار کرد، واتە ئیتر ئەوان نەیانتوانی ئاسمانی تورکیا بۆ هیچ گەشتێک بەکاربهێنن. ئەمەش واتای ئەوەی 60% بۆ 70%ی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی، بەمەش هەموو گەشتەکان چوونە هەولێر.

وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لە دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان-عێراق کرد و وتی، ناکۆکیی جددی لەنێوان هەولێر و سلێمانیدا هەیە و هەولێر سوودی زیاتری پێگەیاندین لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

En az 10 karakter gerekli