17 هاوڵاتیی مەدەنى لە ئەنبار بوونەتە قوربانیی هێرشەکەى ئەمەریکا

17 هاوڵاتیی مەدەنى لە ئەنبار بوونەتە قوربانیی هێرشەکەى ئەمەریکا

شوبات 3, 2024 12:10
17 هاوڵاتیی مەدەنى لە ئەنبار بوونەتە قوربانیی هێرشەکەى ئەمەریکا
0

لایک

سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژە بە کوژان و برینداربوونى 17 هاوڵاتیی مەدەنیی دەکەن لە کۆتا هێرشى ئەمەریکا بۆسەر گروپە چەکدارەکان.

سەرچاوە ئەمنییەکانى پارێزگاى ئەنبار بە میدیا عێراقییەکانیان راگەیاندووە کە بەهۆى هێرشەکەى دوێنێی ئەمەریکاوە 17 هاوڵاتیی مەدەنى کوژراون و بریندار بوون.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە ئەمەریکا بەشێوەیەکى هەڕەمەکیی ناوچەیەکى نیشتەجێبوونى لە قەزاى قائیم بۆردومان کردووە و بەهۆیەوە سێ هاوڵاتیی مەدەنیی کوژراون و 14ـى دیکەیش بریندار بوون کە برینى بەشێکیان سەختە و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە بەهۆى هێرشەکەى ئەمەریکاوە گەیاندنى بەشێک لە بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە کارێکى قورس بووە و تا ئێستاش بەشێک لە بریندارەکان چاوەڕێی ئەوەن بگەیەنرێنە نەخۆشخانە بۆ چارەسەر.

لەبارەى ئەم هێرشەوە، کۆشکى سپى رایگەیاند؛ بە فرۆکەى جەنگى ئەم کارە ئەنجامدراوە و هێندە ورد بووە لە پێکانى ئامانجەکەى و بەجۆرێک بووە کە هاوڵاتیی مەدەنى تێدا نەبێتە قوربانیی.

En az 10 karakter gerekli