هۆكاری نەناردنی پارە لەبەغداوە ئاشكرابوو

هۆكاری نەناردنی پارە لەبەغداوە ئاشكرابوو

كانونی دووه‌م 31, 2024 09:37
هۆكاری نەناردنی پارە لەبەغداوە ئاشكرابوو
0

لایک

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەر رۆژە و گرفتێك بۆ ناردنی 618 ملیار دینارەكە دروستدەكرێت و ئێستا بە بیانووی نەبوونی نەختینە پارەكە رەوانەی هەرێمی كوردستان ناكرێت.

خەلیل دۆسكی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا بەمیدیاکانی راگەیاند، ماوەی دوو هەفتەیە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی 618 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دراوە كە لەگەڵ داهاتی ناوخۆ مووچە دابەشبكرێت، بەڵام هەر رۆژە بیانوویەك بۆ ناردنی ئەو پارەیە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەدۆزرێتەوە و مامەڵەی پارێزگا لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكرێت لە كاتێكدا هەرێم سیستمی دارایی تایبەت بە خۆی هەیە و پێویستە پشكی هەرێم وەك خۆی رەوانەبكرێت.

وتیشی، “ئێستا بە بیانووی نەبوونی نەختینەوە ناردنی ئەو 618 ملیار دینارە نەنێردراوە و لەكاتێكدا بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران هەیە و دەبێت رەوانەبكرێت.

En az 10 karakter gerekli