وتەبێژی حکومەتی هەرێم گەندەڵییەکانی حکومەتی عێراق بڵاودەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وتەبێژی حکومەتی هەرێم گەندەڵییەکانی حکومەتی عێراق بڵاودەکاتەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێم گەندەڵییەکانی حکومەتی عێراق بڵاودەکاتەوە

كانونی دووه‌م 29, 2024 12:35
وتەبێژی حکومەتی هەرێم گەندەڵییەکانی حکومەتی عێراق بڵاودەکاتەوە
0

لایک

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە رێگەی “چەند سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراوی میدیای جیاوازەوە” ئاماژە بە بەهەدەردانی ئەو گوژمە داراییانە دەکات، کە لە سەر عێراق بڵاوکراوەوە و دەڵێ، “ئەگەر بابەتەکە گەندەڵییە، دەبوو مووچەی خەڵکی هەموو پارێزگاکانی عێراق رابگیرایە“.

هەورامانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “لەوەتەی درووستبوونی کێشەکان لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەر رۆژەو بابەتێکی تازە دەخرێتە بەردەم حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەرجی ناردنی موچەو مافی خەڵک، لە کاتێکدا ئێمە روون و ئاشکرا هەموو شتێکمان پێشکەشی حکومەتی فیدراڵ کردووە”.

هەروەها ئاماژەیداوە، لە گەڕانێکی سادەی چوار هەواڵی بڵاوکراوەی ژمارەیەک سەرچاوەی میدیایی باوەڕپێکراو، رێژەی بە هەردانی مووچە لە عێراق بەمشێوەیە:

ئەلجەزیرە: ” 20%ی پارەی مووچەی عێراق بۆ مووچەخۆری وەهمی دەڕوات، کە نزیکی 10 ملیار دۆلاری ساڵانەیە و زیاترە لە موچەی هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان”.

ئەلحوڕە: “300 ملیار دۆلار لە عێراق بۆ پڕۆژە و مووچەی وەهمی چووە.”

ئەلبەغداد ئەلیەوم: “لە لیستی خانەنشینانی عێراقدا، 22 هەزار مووچەخۆری وەهمی هەن، کە 800 ملیار دینار لە خەزێنەی عێراق دەبەن”.

بی بی سی: “ساڵی 2014 حکومەتی عێراق خۆی دانی بەوەدا ناوە، کە 50 هەزار سەربازی وەهمی مووچەیان لە خەزێنەی عێراق وەردەگرن، وەهمی نەک بندیوار”

هەروەها پێشەوا هەورامانی نووسیەتی، “ئایا کەس لیستی ئەو گروپە میلیشیانەی لەلایە، کە هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن؟. ئەگەر بابەتەکە گەندەڵییە، دەبوو مووچەی خەڵکی هەموو پارێزگاکانی عێراق رابگیرایە، نەک وەکو ئەوەی هەندێک موراهیقی سیاسی ناوخۆیی دەڵێن لەبەر خاتری شەریف ناوێک گەلێک لە کوردستان برسیکراوە”.

En az 10 karakter gerekli