دژە تیرۆر: هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • دژە تیرۆر: هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

دژە تیرۆر: هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

كانونی دووه‌م 28, 2024 19:44
دژە تیرۆر: هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر
0

لایک

دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، هەواڵی هێرشکردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دوورە لە راستییەوە و هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەکە.

دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ژمارەیەک میدیا و کەناڵی راگەیاندنی سەر بە میلیشیاکان وا بڵاو کرایەوە گوایە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. هاوکات لە ژمارەیەک کەناڵی ناوخۆییش کە زۆر تامەزرۆی ڕاستیی لێدانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرن، بەبێ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە و بەدواداچوونی میدیایی، ئەو هەواڵەیان بڵاو کردەوە!

ئاماژە بەوەشکراوە، لای خۆمانەوە رایدەگەیەنین کە ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و ئەمڕۆ هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

پێشتر گرووپە چەکدارەکانی سەر بە “المقاومة الاسلامیة فی العراق” رایانگەیاند، لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبرێژکراوەوە، هێرشێکی ئاسمانییان ئاڕاستەی بنکەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکە خانەی نێودەوڵەتی هەولێر کردووە.

لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە، گرووپە چەکدارەکانی عێراق وەک پاڵثشتییەک بۆ گەلی فەڵەستین چەندین هێرشیان کردووەتە سەر بنکە هێزی هاوپەیمانان لە سووریا و عێراق و هەرێمی کوردستان.-عێراق

En az 10 karakter gerekli