کەنەدا و فەڕەنسا سەرکۆنەی هێرشەکەی کێڵگەی کۆرمۆر دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کەنەدا و فەڕەنسا سەرکۆنەی هێرشەکەی کێڵگەی کۆرمۆر دەکەن

کەنەدا و فەڕەنسا سەرکۆنەی هێرشەکەی کێڵگەی کۆرمۆر دەکەن

كانونی دووه‌م 26, 2024 16:48
کەنەدا و فەڕەنسا سەرکۆنەی هێرشەکەی کێڵگەی کۆرمۆر دەکەن
0

لایک

باڵیۆزخانەی کەنەدا و فەڕەنسا رایانگەیاند، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێلگەی غازی کۆرمۆر دەکەن، کە بە هۆیەوە ملیۆنان کەس بەم وەرزی زستانە بێ کارەبا بوون.

باڵیۆزخانەی کەنەدا لە بەغداد لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەن کە کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان-عێراق، هێرشکردنە سەر خەڵک و ژێرخانی هەرێمی کوردستان-عێراق قبوڵنەکراوە، “دڵمان لەگەڵ هەموو ئەو خێزانانەیە کە کارەبایان نییە، لەم زستاندا.”

هەر لەو بارەیەوە باڵیۆزخانەی فەڕەنسا رایگەیاند، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەن کە لە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بەهۆیەوە ئاگر کەوتەوە و پرۆسەی بەرهەمهێنانی کارەبا گرفتی بۆ دروستبوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، هێرشکردە سەر ژێرخانی ئابووری شارێک کە هەموو عێراقییەکان سوودی لێدەبینن، دەبێتە دەستدرێژییەکی دیکە بۆ سەر سەقامگیری هەرێمی کوردستان-عێراق و ئاڵۆزی قبوڵنەکراو دروست دەکات.

باس لەوەشکراوە، فەڕەنسا شان بەشانی گەلی عێراق و کاربەدەستەکانی، بە هەمان شێوە لەگەڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان-عێراق و هاوڵاتییەکانی دەوەستێتەوە.

En az 10 karakter gerekli