زانیاری نوێ لەبارەی 618 ملیار دینارەکە راگەیەندرا

زانیاری نوێ لەبارەی 618 ملیار دینارەکە راگەیەندرا

كانونی دووه‌م 25, 2024 14:47
زانیاری نوێ لەبارەی 618 ملیار دینارەکە راگەیەندرا
0

لایک


وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆك وە‌زیران ڕایگەیاند، “لەگەڵ دابەشکردنی مووچە لە عێراق، 618 ملیار دینارەکەی بەشی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، وتیشی، “بڕیار نەدراوە مووچەی مانگی چەند بێت”.

سە‌میر ھە‌ورامی، وتە‌بێژی جێگیری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لیژنەی چاودێریی دارایی عێراق هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، وردبینییان لە ناوەکانی لیستی مووچەی هەرێم کردووە و هیچ کێشەیەک نییە وەک ئەوەی باس دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو 618 ملیار دینارەی بەغدا دەینێرێت بۆ هەرێمی کوردستان، جارێ دیار نییە بۆ مووچەی مانگی چەند دەبێت بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بڕیارێکی لەبارەیەوە نەداوە و پێدەچێت لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران باسی بکرێت، یاخود بڕیارێکی تایبەتی بۆ دەربکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو 618 ملیار دینارەی بەغدا دەینێرێت بۆ مووچەی مانگی کانوونی دووەم دەبێت.

En az 10 karakter gerekli