حەماس: لە هێرشەکانی 7ـی تشرینی یەکەمدا هەڵەمان کردووە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • حەماس: لە هێرشەکانی 7ـی تشرینی یەکەمدا هەڵەمان کردووە

حەماس: لە هێرشەکانی 7ـی تشرینی یەکەمدا هەڵەمان کردووە

كانونی دووه‌م 21, 2024 21:50
حەماس: لە هێرشەکانی 7ـی تشرینی یەکەمدا هەڵەمان کردووە
0

لایک

گرووپی چەکداری حەماس بڵاویکردەوە، هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل پێویست بوون بۆ وەڵامدانەوەی پلانەکانی ئەو وڵاتە، بەڵام لە کاتی جێبەجێکردنی پیلانی هێرشەکاندا چەند هەڵەیەکیان کردووە کە بووەتە هۆی تێکچوونی سنووری نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بزوتنەوەی حەماس لەبارەی هێرشەکانی 7ـی تشرینی یەکەمەوە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو هێرشانە هەنگاوێکی پێویست بوون و وەڵامێکی سروشتی بوون بۆ رووبەروو بوونەوەی پلانەکانی ئیسرائیل.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو هێرشانەدا هەندێک هەڵە هەبوون کە بوونە هۆی روودانی هەندێک ئاڵۆزی و ئاژاوە و تێکچوونی سنووری نێوان غەززە و ئیسرائی لێکەوتووتەوە.

ئەوەش خراوەتەروو، “گەلی فەڵەستین توانا و لێهاتوویی ئەوەی هەیە بۆ خۆیان بڕیار لە داهاتووی خۆیان بدەن و رەنگە کەس سەرپەرشتی بەسەریاندا نەسەپێنێت”.

باس لەوەش کراوە، داوا دەکەن دەستبەجێ ئیسڕائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە رابگرێت و کۆتایی بە پێشێلکارییەکانی بهێنێت و کاربکات بۆ کردنەوەی دەروازەکان و رەوانەکردنی هاوکاری بۆ کەرتی غەززە.

لە 7ی تشرینی یەکەمەوە و لە دوای بۆردوومانەکانی حەماس بۆسەر ئیسرائیل جەن لەنێوان حەماس و ئیسرائیلدا هەڵگیرساوە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

En az 10 karakter gerekli