ئەمڕۆ دادگەی باڵاى فیدڕاڵی پێنج سکاڵای تایبەت بە هەرێم تاوتوێ دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمڕۆ دادگەی باڵاى فیدڕاڵی پێنج سکاڵای تایبەت بە هەرێم تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ دادگەی باڵاى فیدڕاڵی پێنج سکاڵای تایبەت بە هەرێم تاوتوێ دەکات

كانونی دووه‌م 21, 2024 08:58
ئەمڕۆ دادگەی باڵاى فیدڕاڵی پێنج سکاڵای تایبەت بە هەرێم تاوتوێ دەکات
0

لایک

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە دادگەی فیدڕاڵی  لەسەر حەوت سکاڵا کۆببێتەوە، پێنج سکاڵایان تایبەتن بە هەرێمی کوردستان.

بە گوێرەی خشتەی دانیشتنەکە، سێ دۆسییەیان سکاڵایەکە کە لەسەر هەریەکە لە سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی فیدراڵی و وەزیری دارایی هەرێم تۆمارکراوە، کە تایبەتن بە ناردنی شایستە داراییەکانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.


یەکێک لە سکاڵاکانیش تایبەتە بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانى کوردستان، کە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەخولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب، ئەندامى کریستیانەکان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى لەدژی پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون، تایبەتن بە ژمارەى کورسییەکانی پەرلەمان، بازنەکانى هەڵبژاردن و کورسیی کۆتاکان لە پەرلەمانى کوردستان.

یەکێکی دیکە لە سکاڵاکان، لەسەر هەریەکە لە سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق تۆمار کراوە، سەبارەت بە نادەستورییبوونی جێبەجێکردنی یاسای دژ بە تیرۆری ژمارە 3ی ساڵی 2006ی پەرلەمانی کوردستان.

سەرجەم داواکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان لەمانگی کانوونی یەکەمی رابردووەوە دواخراون بۆ ئەم مانگە، کە بڕیارە ئەمڕۆ 21ی 1ی 2024 دادگەی باڵای فیدراڵی دانیشتنیان لەسەر ئەنجام بدات.

En az 10 karakter gerekli