كونسوڵخانهی ویلایهته یهكگرتوهكانی ئهمریكا له ههولێر رایگهیاند، سهركۆنهی پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی عێراق لە لایەن ئێرانەوە دەکەن، لە بەرامبەر ئەو هەمو هەواڵە نادروستانەی لە ڕاگەیاندن و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبونەتەوە، “دەمانەوێت روونیبکەینەوە کە لە هێرشەکانی ئێران هیچ ناوەندێکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا زیانیان بەرنەکەوتون”.
كونسوڵخانهی ویلایهته یهكگرتوهكانی ئهمریكا له ههولێر له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، “بە توندی سهركۆنهی هێرشە پڕتوندوتیژی و بێماناکانی ئەم دواییەی ئێران دژی هاوڵاتیانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان و هێرشە درۆنیە بەردەوامەکانی سەرتاسەری ناوچەکە دەکەین، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ هەموو ئەوانەی برینداربوون دەخوازین”.
ئاماژهی بهوهشكردووه، “سهركۆنهی پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی عێراق لە لایەن ئێرانەوە دەکەین، لە بەرامبەر ئەو هەمو هەواڵە نادروستانەی لە ڕاگەیاندن و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبونەتەوە، دەمانەوێت ڕونیبکەینەوە کە لە هێرشەکانی ئێران لە 15ی (کانونی دوەم/1)ی 2024دا هیچ ناوەندێکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا زیانیان بەرنەکەوتون”.
کاتژمێر 11:30ی شهوی دوشهممه (15ی 1ی 2023) سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین موشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بوردومان کرد و بههۆیهوه چوار هاوڵاتیی سڤیل شەهیدبون و شەش هاوڵاتى دیکەش برینداربون.