سه‌رچاوه‌یه‌ك بە ئاژانسی “بغداد الیوم”راگه‌یاندووە، سبه‌ی سێشه‌ممه شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی سه‌ردانی به‌غدای پایته‌خت ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی گفتوگۆكانی په‌یوه‌ست به‌هه‌مواری بودجه‌ی 2024 و دیاریكردنی پشكی هه‌رێمی كرودستان.
بەپێی هەوڵێکی ئاژانسی “بغداد الیوم” له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكردۆتەوە، سبه‌ی سێشه‌ممه شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای پایته‌خت ده‌كات، شانده‌كه گفتوگۆكانی په‌یوه‌ست به پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه ته‌واو ده‌كات، هه‌روه‌ها ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ر و داتاكانی په‌یوه‌ست به داهاتی ناوخۆ و بڕی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌به‌ن.
شایەنی باسە دوێنێ یه‌كشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا و دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان و به‌رپرسانی عێراق رایگه‌یاند، “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م رێكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق جێبه‌جێكردووه، ناتوانرێت بابه‌تی مووچه بكرێته كارتی فشار دژی هه‌رێمی كوردستان”.
وتیشی، “زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ئه‌نجامدا و له كۆبوونه‌وه‌كانماندا دوو بابه‌تمان تاوتوێ كرد، یه‌كێك له‌وانه بژێوی ژیانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بوو”.
هاوکات ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌دا بڕیاریدا بڕی 618 ملیار و 587 ملیۆن و 29 هه‌زار و 346 دینار ملیار دینار له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی 2024ی عێراقدا به قه‌رز بداته هه‌رێمی كوردستان.