پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی ناردنی پاره‌كه‌ی به‌غداو دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌و 618 ملیار دیناره‌ی كه بڕیاره ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌مه و به‌شی ته‌واوی مووچه ناكات، ئێمه داوای ناردنی 800 ملیار دینارمان كردبوو تا یاسای بودجه هه‌موار ده‌كرێته‌وه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی له‌دیدارێكی ته‌له‌فیزۆنیدا رایگه‌یاند، ئه‌و 618 ملیاره‌ی كه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه بڕیاری ته‌رخانكردنی دراوه بۆ مانگی كانونی دووه‌می 2024ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم “نه‌قس”ی هه‌یه و به‌شی ته‌واوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ناكات.
وتیشی، ئه‌مه‌ی حكومه‌تی عێراق بڕیاری لێداوه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بكات، نه قه‌رزه نه ناوی لێنراوه بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، به‌ڵكو ناویان لێناوه “ته‌مویل” و پاره‌یه‌كه بۆ خه‌رجكردن ده‌یده‌ن به حكومه‌تی هه‌رێم.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “هه‌ر پاره‌یه‌ك بێته ده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم، لای ئێمه كاری له پێشینه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه، هه‌ربۆیه پاره‌كه بۆ مووچه ته رخان ده‌كه‌ین، دوای گه‌یشتنی پاره‌كه‌ش ده‌بێت وه‌زاره‌تی دارایی روونكردنه‌وه بدات كه چۆن ده‌توانن له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكه‌ن”.
پێشه‌وا هه‌ورامانی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، “خه‌رجی مانگانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر له 100 ملیار دیناره، له‌و 320 ملیار دیناره‌ی داهاتی ناوخۆ خه‌رجییه‌كانی دابینده‌كرێت، جگه له‌وه‌ش بڕێكی زۆر له داهاتی ناوخۆ به‌شێوه‌ی نه‌قدی نییه به‌ڵكو ره‌سیده، بۆیه ره‌نگه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و حكومه‌تی هه‌رێم فشارێكی گه‌وره دروستبێت به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌قسه گه‌وره‌ی كه له 618 ملیاره‌كه هه‌یه، چونكه ئێمه داوای 800 ملیارمان كردبوو تا ئه‌وكاته‌ی بودجه‌ی عێراق هه‌موار ده‌كرێته‌وه”.