“وەرگرتنی قەرز كێشەی مووچە چارەسەر ناكات”

“وەرگرتنی قەرز كێشەی مووچە چارەسەر ناكات”

كانونی دووه‌م 10, 2024 09:48
“وەرگرتنی قەرز كێشەی مووچە چارەسەر ناكات”
0

لایک

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیەنێت، هەرێمی كوردستان بۆ مووچە داوای قەرز لە بەغداد دەكات، بەڵام وەرگرتنی قەرز كێشەكە چارەسەر ناكات.

دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیاکانی راگەیاندووە، پێشتر چەند لایەنێك تێبینییان هەبوو لەسەر یاسای بودجە و بۆ هەرێمی كوردستانیش دەستەواژەی ئینفاقی فیعلی كێشەی بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دروستكردووە و لیژنەیەك لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە پێكهێندراوە كە گفتوگۆ لەگەڵ لیژنەی دارایی دەكات بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو پرسە.

وتیشی، ” تا ئەو كاتەی كێشەكە چارەسەردەكرێت هەرێمی كوردستان داوای قەرز بۆ مووچە لە بەغداد دەكات، بەڵام وەرگرتنی قەرز كێشەكە چارەسەر ناكات و دەبێت لە هەمواركردنەوەی یاسای بودجەدا هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق پابەندبكرێن كە مانگانە مووچەی مووچەخۆران لەكاتی خۆیدا دابەشبكرێت ئەو كات كۆتایی بە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دێت”.

En az 10 karakter gerekli