راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویکردۆتەوە، “ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 9_1_2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به یاوه‌ری مه‌سعود كاره‌ش جێگری پارێزگار‌و عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێرو ژیار جه‌لال به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه پارێزی هه‌ولێر پرۆسه‌ی نۆژەنکردنەوەی گۆڕستانی گەورەی شاری هەولێریان به‌سه‌ر كرده‌وه”.
هاوکات راگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوشکردووە، “له روانگه‌ی گرنگی ئەو گۆڕستانە كه به‌شێكه له مێژووی دێرینی ئه‌م شاره زیندووه پارێزگاری هەولێر لەسەر ئەرکی پارێزگای هەولێر بریاری له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی گۆڕستانه‌كه‌دا و پرۆژەكه‌ش وێرای زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزای و چاندنی نه‌مامی تایبه‌ت له شورا‌و ده‌وری گۆڕستانه‌كه، هاوكات نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه‌كی گشتی و بۆیە کردنی دیواری پێشەوەی گۆڕستانەکە دروستکردنی باخچەیەک لەناو گۆڕستانەکە بە ڕووبەری شەش سەد و پەنجا مەتر لەگەڵ بێهارتۆنکردنی مەمشاکانی ناو گۆڕستانەکە و شوێنی ڕێڕەوی هاتوچۆی هاوڵاتییان لەگەڵ خاوێنکردنەوەی تەواوی گۆڕستانەکە له خۆ ده‌گرێ”.
شایەنی باسە لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “پارێزگاری هه‌ولێر رێنماییه‌كانی خۆی خسته روو دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌و كاره پێویستی به ورده‌كاریه چونكه به‌شێكی گرنگه له یادگه‌ی ئازیزانی دانیشتوانی هه‌ولێر. گۆڕستانه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌شێكن له شوێنه‌واری مێژوویی ئه‌م شاره هه‌موو ئه‌وانه‌ش به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر شارستانیه‌تی دێرینی رابردووی ئه‌و شاره” “.