پارێزگای هەولێر لەبارەی هەرزانکردنی نانەوە روونکردنەوە دەدات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • پارێزگای هەولێر لەبارەی هەرزانکردنی نانەوە روونکردنەوە دەدات

پارێزگای هەولێر لەبارەی هەرزانکردنی نانەوە روونکردنەوە دەدات

كانونی دووه‌م 8, 2024 20:30
پارێزگای هەولێر لەبارەی هەرزانکردنی نانەوە روونکردنەوە دەدات
0

لایک

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ قائیمقام و بەرێوەبەری چاودێری دارایی هەولێر و بەرێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم لەگەڵ نوێنەری سەندیکای کرێکاران و ئەنجومەنی نانەواخانە کۆبوونەوە و بڕیاردرا نرخی فەردەیەک ئارد بۆ نانەواخانە و فڕنی سەمونەکان بکرێت بە 30 هەزار دینار و هەر لیترە غازێکیشیان بە 300 دینار پێبدرێت، لە بەرامبەردا ئەوانیش رەزامەندییان دەربڕی 10 نان بە هەزار دینار بفرۆشن.

پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژى یەکشەممە قائیمقامی هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانى هەرێم و بەڕێوەبەرى چاودێرى دارایی هەولێر و نوێنەرى سەندیکاى کرێکاران و ئەنجومەنى نانەواخانە کۆبوونەوەیەکیان لەسەر بڕیاری فرۆستنی 10 نان بە هەزار دینار ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا وەک پاڵپشتى و هاوکارییەک بۆ نانەواخانە و سەمونخانەکان، لەمەودوا نرخى هەر لیترێک غاز 50% داشکاندنى بۆ بکرێت و هەر لیترە غازێک بە 300 دینار بە نانەواخانە و فڕنی سەمونەکان بفرۆشرێت، هەروەها نرخی هەر فەردە ئاردێک 30 هەزار دینار دەبێت.

لە راگەیەنراوی پارێزگای هەولێر ئاماژە بەوەشکراوە، هەر ئەمڕۆ تەواوى ئەو بڕیارانە چونە بوارى جێبەجێکردنەوە و هەموو لایەکیش رەزامەندى و پابەندبوونى خۆیان بەبڕیارەکە راگەیاندوە، لە هەولێر نرخى هەر (10) نان و سەمونێک بە یەک هەزار دینار بێت.

En az 10 karakter gerekli