ئەمریکا: ئێمە هیچ پەیوەندییەکمان بە تەقینەوەکانی ئەمڕۆی شاری کرمان نییە

ئەمریکا: ئێمە هیچ پەیوەندییەکمان بە تەقینەوەکانی ئەمڕۆی شاری کرمان نییە

كانونی دووه‌م 4, 2024 16:50
ئەمریکا: ئێمە هیچ پەیوەندییەکمان بە تەقینەوەکانی ئەمڕۆی شاری کرمان نییە
0

لایک

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی نێیە بە تەقینەوەکانی ئەمڕۆی شاری کرمان لە کۆماری ئیسلامی ئێران، هەروەها هیچ هۆکارێکیش نییە کە ئیسرائیل بەوە روداوەوە ببەسێتەوە.

ماسیو میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک لە شێوەکان پەیوەندی بە تەقینەوەکانی ئەمڕۆی ئێرانەوە نەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم تۆمەتەکان رەتدەکەنەوە و لەو بڕوایەشدان کە هیچ هۆکارێک نییە، تا تەقینەوەکانی پارێزگای کرمانی ئێران بە ئیسرائیلەوە ببەسرێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاتی بەرێوەچوونی ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، دەو تەقینەوە لە پارێزگای کرمانی ئێران روویدا.

بەهۆی تەقینەوەکانەوە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون، بە وتەی چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی ئێرانیش، تەقینەوەکان بەهۆی دوو بۆمبی چێندراوەوە بوون.

En az 10 karakter gerekli