گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر راگیرا
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر راگیرا

گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر راگیرا

كانونی دووه‌م 3, 2024 16:16
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر راگیرا
0

لایک

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەهۆی دروستبوونی تەم و ناسەقامگیری کەشوهەواوە گەشتە ئاسمانییەکانی راگرتووە، لەگەڵ ئاسایبوونەوەی دۆخی کەشوهەوا سەرجەم گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکە دەستپێدەکاتەوە.

سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی هەولێر رایگەیاند، ئەمشەو بەهۆی تەم و مژ و ناسەقامگیری کەشوهەوا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی کاتی گەشتە ئاسمانییەکانی ئەو فڕۆکەخانەیەی راگرتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ ئاسایبوونەوەی دۆخی کەشوهەوا و روونی مەودای بینین سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستپێدەکاتەوە.

هاوکات ئەمڕۆ سێشەممە بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە دوای نیوە شەو تا کاتەکانى بەیانى زوو ئەگەرى دروستبوونى تەمێکى مام ناوەند هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەم ناوچەکانى رۆژئاوای هەولێر و و سنوورى بەردەش و پارێزگای دهۆک، هەروەها سنوورى کۆیە و هەندێک ناوچەى پارێزگای سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین دەگرێتەوە.

En az 10 karakter gerekli