بە تۆمەتی کوشتنی پۆلیسەکەی کەرکووک، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بە تۆمەتی کوشتنی پۆلیسەکەی کەرکووک، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

بە تۆمەتی کوشتنی پۆلیسەکەی کەرکووک، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

كانونی دووه‌م 2, 2024 08:36
بە تۆمەتی کوشتنی پۆلیسەکەی کەرکووک، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
0

لایک

پۆلیسی کەرکووک تۆمەتباری کوشتنی پۆلیسەکەی بازاڕی لەنگەی کەرکووکیان دەستگیرکرد، تۆمەتبارەکە بە ڕەچەڵەک عەرەبە و خەڵکی ناحیەی ڕەشادە.

لیوا کاوە غەریب، فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بە میدیاکانی راگەیاندووە، ھێزەکانی ھەواڵگری کەرکووک، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە ناحیەی لەیلانی سەربە کەرکووک، توانیویانە تۆمەتباری کوشتنی پۆلیسەکەی بازاڕی لەنگەی کەرکووک دەستگیر بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبارەکە بە ڕەچەڵەک عەرەبە و خەڵکی ناحیەی رەشادە، لەئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستیپێکردووە.

فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک وتیشی، زانیاری و سەرەداوی نوێیان لەسەر کەیسەکە بەدەست گەیشتووە و لە داھاتوویەکی نزیکدا ئەنجامەکانی رادەگەیەنن. 

En az 10 karakter gerekli