حکومەتی هەرێم: داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر بکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • حکومەتی هەرێم: داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر بکات

حکومەتی هەرێم: داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر بکات

كانونی یه‌كه‌م 21, 2023 09:02
حکومەتی هەرێم: داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر بکات
0

لایک

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوا لە حکومەتی عێراق دەکات کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات.

دوێنی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حکومەت، کۆبووەوە.

لە راگەیاندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، “مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، شایستەی دارایی مووچەخۆرانە و چاوەڕوانیمان لە حکومەتی فیدڕاڵە لە ساڵی نوێی 2024 ئەم کێشەیە لە بنەڕەتەوە چارەسەر بکات و شایستەی دارایی مووچەخۆران، تێکەڵی ناکۆکیيە سیاسی و پابەندییەکانی دیکە نەکات”.

باس لەوەش کراوە، “مووچەخۆرانی هەرێمیش هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق، مووچەكانيان لەکاتی خۆی وەربگرن کە ئێستا بەهۆی نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم، مووچەی سێ مانگی ئەمساڵ خەرج نەکراوە و بارگرانیی دارایی و ئابووری بۆ مووچەخۆران و هاوڵاتییانی هەرێم دروست کردووە کە بەرپرسیارێتی حکومەتی فیدڕاڵە مووچەی مووچەخۆران بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بنێرێت”.

ئەوە لە کاتێکدایە ئێستا بەرەو کۆتاییەکانی ساڵی 2023 دەڕۆین، بەڵام هێشتا چارەنوسی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵ دیارنییە.

En az 10 karakter gerekli